News &Events







ۆرک شۆپی نێو دەوڵەتی

posted Nov 6, 2019, 10:18 PM by mohammed Jalal Faidhullah

کۆلێجی پەروەردەی وەرزش سێ ۆرک شۆپی نێو دەوڵەتی لەسەر چەند ئامێرێکی بواری زانستی وەرزشی و کلینیکی لە بەرواری٢-١٠/ ۱۰/ ۲۰۱۹ بەڕێوبرد کە لەلایەن مامۆستایانی بیانی وانەکان وترانەوە بەشێوەی تیۆری وپراکتیکی۰۰۰
کورتەیەک لەسەر ئامێرەکان باسکراون:

یەکەم ئامێر لەبارەی پێکهاتەی جەستەیە لەگەڵ باسکردنی شیکاری پێکهاتەی جەستە لەڕێگەی چەند بەرنامەیەکی جێبەجێکاری تایبەت بەم لایەنە لە دوو ڕووی جیاواز.

یەکەم : شیکاری لەڕووی توانای جەستەیی و جوڵە لەم ڕوانە ( دابەزاندنی کێش، خۆراک، چڕی ماسولکە، شلەمەنی وەرگیراو).
دووەم : شیکاری ئەم ئامێرە لەڕووی نەخۆشیەکانی وەک ( سوڕی خوێن و هەناسەدان، شتنی گورچیلە، نەخۆشی گرێکان، ناتەوانی یان ناجۆری لەکاری ماسولکە).

ۆرک شۆپی دووەم لەبارەی ئامێری هێڵکاری کارەبایی ماسولکەوەیە وە چۆنێتی شیکاری و وەرگرتنی داتا لەم ئامێرە بۆ ئاستی سەرەتایی تا ئاستی باڵا لەخۆدەگرێت.

ۆرک شۆپی سێیەم لەبارەی ئامێری Ultra EMS کە بەکاردێت بۆ کێش دابەزاندن ، بەدەستهێنانی جەستەیەکی جوان و شیاو، بەدەستهێنانی ماسولکە، بەدەستهێنانی تەندروستیەکی شیاو بۆ بڕبڕەی پشت، سوتاندنی چەوری لەش، چەند لایەنێکی تر.
ڕاگرایەتی کولێجی پەروەردەی وەرزش....





کۆنفرانسی هاوبەشی زانستی وەرزشی زانکۆی کوردستان وسلێمانی

posted Oct 26, 2019, 7:01 AM by mohammed Jalal Faidhullah

بەشداری کردنی مامۆستایانی کۆلێجەکەمان لە لیجنەکانی هەڵسەنگاندنی توێژینەوەکانی کۆنفرانسی هاوبەشی زانستی وەرزشی زانکۆی کوردستان وسلێمانی لە شاری سنە۰۰۰۰




سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی

posted Oct 21, 2019, 1:53 PM by mohammed Jalal Faidhullah

کۆلێجی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی سلێمانی و زانکۆی کوردستان لە شاری سنە کۆنفرانسی زانستی وەرزشی نێودەوڵەتی هاوبەش ئەنجام دەدەن لە بەرواری ۲۳-۲٥/ ۱۰/ ۲۰۱۹ ۰۰۰۰
دوای ئەو رێکەوتنە زانستیەی نێوان سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی وزانکۆی کوردستان بۆ پێشخستنی ئاستی زانستی وەرزشی کە ئیمزایان کردبوو یەکەم کاری زانستی ئەنجام دەدەن بە سەرپەرشتی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بەرێز (د۰رەزا حسن) وەبە بەشداری مامۆستایانی کۆلێجەکەمان لەگەڵ مامۆستایانی زانکۆی کوردستان وچەندین بەشداربووی نێودەوڵەتی وە بریارە شاندێک لە مامۆستایانی کۆلێجەکەمان لەسەر ئاستێکی باڵا سبەینێ سێ شەممە ۲۲/ ۱۰  بەرێبکەون بۆ بەشداریکردنیان لە کۆنفرانسی زانستی هاوبەش لەنێوان زانکۆی سلێمانی وزانکۆی کوردستان۰۰۰شایەنی باسە ئەمە سێیەم کۆنفرانسە کە کۆلێجەکەمان ئەنجامی دەدات دوای ئەوەی دوو کۆنفرانسی نێودەوڵەتی سەرکوتوو ئەنجامدا لە رابردودا کە بووە هۆی تا ئیستا چەند زانکۆێکی ناوخۆی ودەرکی داوای ئەنجام دانی کونفرانسی هاوبەشی کردوە لە کۆلێجەکەمان۰


سەرپەرشتی هاوبەشی توێژینەوەی تێزی دکتۆرا

posted Sep 28, 2019, 11:53 AM by mohammed Jalal Faidhullah

لە کارێکی زانستی هاوبەشدا ماموستاێ کۆلێجەکەمان (پ۰د۰ یاسین عمر) لەگەڵ(پ .د. ستیڤان کونڤێڵ) لە زانکۆی ئۆکبۆرگ لە وڵاتی اڵمانیا هەستان بە سەرپەرشتی هاوبەشی توێژینەوەی تێزی دکتۆرا خوێندکارێکی دکتۆرای کوردی زانکۆی هەڵەبجە بەرێز (م۰کارزان قادر) کە لە زانکۆی ئۆکبۆرگ دەخوێنێت۰۰۰
هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ ئەخوازین



هاوکاریکردنی بەڕێبوبەرێتی پەروەردەی ڕۆژئاوا

posted Aug 18, 2019, 1:53 AM by Alan Salih


کۆلێجی پەروەردەی وەرزش لەبەرامبەر هەماهەنگی کردنی بەڕێوبەرایەتیەکانی پەروەردەی سلێمانی بەڕێوبەرێتی پەروەردەی ڕۆژئاوا هاوکاری کۆلێجی پەروەردەی وەرزش/ زانکۆی سلێمانی کرد بە پێدانی شێلمان بۆ دروستکردنی هۆڵی داخراو تایبەت بە یاری فوتساڵ لە بەرواری ١٤/٥/٢٠١٩.




واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ کۆلێجی زانستی وەرزشی و پەروەردەی وەرزشی

posted Aug 18, 2019, 1:46 AM by Alan Salih

کۆلێجی پەروەردەی وەرزش بەردەوام لەهەوڵی دیارو کاریگەردایە لە هەنگاونان بۆ پێشکەوتنی زانستی کۆلێج لەسەرجەم تەوەرە ئەکادیمیەکاندا، لە نوێترین هەوڵدا بەڕێز دكتۆر دیار محمد صدیق ڕاگری کۆلێجی پەروەردەی وەرزش بەهاوەڵی مامۆستا هەڵمەت ناسر ڕێکەوتن نامەیەکی گرنگ لەگەڵ ڕاگری کۆلێجی زانستی وەرزشی و پەروەردەی وەرزشی زانکۆی گیلان جمهوری ئیسلامی ئێران بەڕێز (دکتۆرئەرسەلان دامیرچی) واژۆ کرد، ڕێکەوتنەکە چەند تەوەرێکی بەسوودی لەخۆگرتووە لەداهاتوو دەرەنجامی ڕێکەوتنەکە دەکەوێتە بەرهەم. هەوڵ و ماندوو بونی ڕاگڕ و مامۆستا هەڵمەت بەرزدەنرخێنین بەهیوای بەردەوامی و هەنگاوی نوێتر لەخزمەتی کۆلێج.


ڕاگرایەتی کۆلێجی پەروەردەی وەرزش ڕێکەوتن نامەی لەگەڵ زانکۆی گیلان واژۆ کرد

posted Aug 18, 2019, 1:18 AM by Alan Salih

بەڕێز دکتۆر دیار محمد صدیق ڕاگری کۆلێجی پەروەردەی وەرزش بەهاوەڵی مامۆستا هەڵمەت ناسر وەک نوێنەری زانکۆی سلێمانی لەبەرواری ۱۰/ ۸ نامەیەکی ڕێکەوتن نامەیەک لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی گیلان بەڕێز ( دکتۆر احمد راضی) کەزانکۆیەکی دیاری جمهوری ئیسلامی ئێرانە واژۆ کرد، بەمەبەستی ئەنجامدانی کاری هاوبەشی زانستی و پێدانی سکوڵەرشیپ و چەندین بواری زانستی تر، ئەمەش لەدوای کاری بەردەوام و هەوڵی بەهەندی زانکۆ دێت کەبۆتە جێی سەرنج ڕاکێشانی زانکۆکانی جیهان.
 

یەکەمین کۆنفڕانسی توێژینەوەی خوێندکارانی قۆناغی چوارەم

posted May 17, 2019, 1:38 PM by mohammed Jalal Faidhullah   [ updated May 17, 2019, 1:40 PM ]

لەژێر دروشمی (بەتوێژینەوەی زانستی بواری وەرزش پێش دەخەین) وبەچاودێری بەرێز سەرۆکی زانکۆی سلێمانی (د.رەزا ‌حسن) کۆلێجی پەروەردەی وەرزش یەکەمین کۆنفڕانسی توێژینەوەی خوێندکارانی قۆناغی چوارەم ئەنجام دەدات لە ڕوژی دووشەممە ۲۰/ ۵/ ۲۰۱۹ کاتژمێر (۱۰) بەیانی....



1-10 of 116