News &Events‎ > ‎

چالاکیەکانی سکوڵی پەروەردەی وەرزش لە پشووی هاویندا بۆ مامۆستایان وفەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی دەستپێدەکات

posted Jul 13, 2016, 4:30 AM by Alan Salih   [ updated Jul 13, 2016, 4:43 AM ]

سکوڵی پەروەردەی وەرزش  لە کاروچالاکیەکانی پشووی هاوینە هەڵدەستێ بەکردنەوەی خولی هاوینە بۆ منداڵانی مامۆستایان وفەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی کە تەمانیان لە نێوان (٦-١٤) ساڵە لە یاریەکانی  ( تۆپی باسکە - تۆپی بالە -تۆپی پێ – جمناستک -  تێنسی سەرمێز) بۆ ئەم مەبەستە دەتوانن لە ڕۆژی یەکشەممە بەرواری

 (١٧/ ٧/ ٢٠١٦) پەیوەندی بە ڕاگرایەتی سکوڵ بکەن لە کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی بۆ ناونوسین.

 هەروەها مەلەوانگەی سکوڵ لە بەرواری(١٨/ ٧ /٢٠١٦) کراوە دەبێت بۆ ڕەگەزی مێ، پاشان لە بەرواری (١٩/ ٧/ ٢٠١٦) بۆ ڕەگەزی نێر، بۆ زانیاریتان.

تێبینی: 

  1. کاتی کردنەوەی مەلەوانگە بۆڕەگەزی  (نێر) لە کاتژمێر (٤-٦) پاشنیوەڕۆ لە ڕۆژانی (یەکشەممە- سێشەممە - پێنجشەممە) دەبێت.
  2. کاتی کردنەوەی مەلەوانگە بۆ ڕەگەزی (مێ)  لە کاتژمێر (٢-٤) پاشنیوەڕۆ لە ڕۆژانی  (شەممە - دووشەممە - چوارشەممە) دەبێت.
  3. بڕی پارەی داواکراو بۆ مەلەوانگە (٢٤٠٠٠) بۆ یەک هەفتە
  4. منداڵان لەکاتی هێنانیان بۆ مەلەوانگە بەخێوکار لە (دایک یان باوک) بەرپرسیار دەبێت لەسەلامەتی منداڵەکەی.
  5. خولی یاریە وەرزشیەکان بۆ یاریەکانی تۆپی (باسکە - پێ - جمناستک - تێنسی سەرمێز) کاتژمێر (٩-١١) سەرلەبەیانی لە ڕۆژانی (یەکشەممە -چوارشەممە )دەبێت کە لە ڕۆژی یەکشەممە بەرواری (١٧/ ٧ /٢٠١٦) ناونوسین دەست پێدەکات.
  6. خولی یاری (تۆپی بالە) ڕۆژەکانی (دوشەممە - چوارشەممە) کاتژمێر (٩ - ١١) سەرلەبەیانی دەبێت.
  7. بڕی پارەی مانگانە بۆ خولی یاریە جیاوازەکان (٣٠٠٠٠) دینارە. 
  8. تەمەنی منداڵی ڕیپێدراو لە نێوان (٦- ١٤) ساڵ دەبێت.
  9. هاتوجۆ لەسەر بەخێوکار دەبێت وەپێویستە بەشداربوو بە جل وبەرگی وەرزشی ئامادەبێت.
  10. تەنها مەلەوانگەو خولی یاریە وەرزشیەکان تایبەتە بە مامۆستایان وفەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی هەروەها جگەرگۆشەکانیان.





Comments