News &Events‎ > ‎

چالاکی وەرزشی

posted Dec 9, 2015, 7:12 AM by Alan Salih   [ updated Dec 9, 2015, 7:13 AM ]
لە دەستپێکی کارو چالاکیە وەرزشیەکانی سکوڵی پەروەردەی وەرزش بەرواری ٩/ ١٢/ ٢٠١٥ لە هۆڵی چالاکیە وەرزشیەکانی سکوڵ یاریەکی دۆستانە لە نێوان هەڵبژاردەی زانکۆی سلێمانی و یانەی وەرزشی سلێمانی ئەنجامدرا، پاش ململانێیەکی وەرزشی بەهێز لە کۆتایی یاریدا یانەی سلێمانی توانی ئەنجامی یاریەکە بە سوودی خۆی کۆتایی پێ بهێنێت بە ئەنجامی (٣٤:٣٦).
هەروەها بە پشتبەستن بەم گەمەیە خوێندکارانی قۆناغی چوارەم لە بەشی پەروەردەی وەرزش بۆ چڕکردنی زانیاریەکانیان بەشداربوون لە کاری ناوبژیوانی وەک ناوبژیوانی تۆمارکار، سکوڵی پەروەردەی وەرزش بەردەوام بە شێوەیەکی بەرنامە داڕێژرا لە ڕێگەی لیژنەی چالاکیە وەرزشیەکان و ڕۆشنبیریەکان ساڵانە هەڵدەستێت بە ڕێکخستنی چالاکی وەرزشی و هونەری و ڕۆشنبیری.

Comments