News &Events‎ > ‎

فێرگەیەکی وەرزشی تایبەت بەیاری (تۆپی پێ)

posted Jul 3, 2018, 2:37 PM by mohammed Jalal Faidhullah

کۆلێجی پەروەردەی وەرزش بەردەوامە لە خزمەتکردنی کۆمەڵگە و ئاوێتەبون بە سەرجەم چین و توێژەکان

لەهەنگاوێکی نوێدا لە دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی بڕیاردرا بەکردنەوەی فێرگەیەکی وەرزشی تایبەت بەیاری (تۆپی پێ)، خۆشبەختانە دەنگدانەوەیەکی باشی بەخۆیەوە بینی و بە سەرەتایەکی دڵخۆشکەر هەژماردەکرێ، ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە بەرواری (۲٥/ ٦) دەستپێکی یەکەم یەکەی مەشق بوو. خۆشبەختانە کۆلێج هەموو پێداویستیە وەرزشیەکانی ئامادەکردووە بۆ فێرخوازان لەگەڵ ستافێکی کاراو شارەزا لەڕووی ئەکادیمیەوە، ئەوەی جێی باسە ئەم هەنگاوە سەرەتایەکی ئەرێنیە وە دەروازەیەکە بۆ مامۆستایانی کۆلێج بۆ وەدەرخستنی تواناکانیان وە ئاشناکردنی بەناوەندە وەرزشیەکان لەبەرامبەر پشتگوێخستن و فەرامۆشکردنی تواناکانیان وە دەروازەیەکە بۆ نیشاندانی ڕێگاو شێوازی ڕاهێنانی نوێی بەپلان داڕێژراو بەپشتبەستن بەزانستی سەردەمیانە.
کۆلێجی پەروەردەی وەرزش بەردەوام لەهەوڵدایە خزمەتی بەرفراوان بەکۆمەڵگە بکات و سەرۆکایەتی کۆلێج بەهاریکاری مامۆستایانی سورە لەپەرەدان بەم پەیامە

ئەکادیمیای تۆپێ پێ


Comments