News &Events‎ > ‎

کۆبونەوە لەگەڵ خوێندکارە نوێکانی سکوڵ

posted Jan 4, 2016, 10:12 AM by Alan Salih
لەدەستپێکی یەکەم ڕۆژی خوێندنی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (٤/ ١/ ٢٠١٦) هەردوو سەرۆک بەشەکانی سکوڵ بەڕێزان

(د.جلال خضر - د.نازم جبار) هەروەها بەڕێز (د.انور) نوێنەری مامۆستایانی سکوڵ پاشان لێپرسراوی تۆمارگای سکوڵ بەڕێز (د.ڤیان) لەگەڵ بەشێک لە خوێندکارە 

نوێکانی سکوڵ کۆبونەوە.

لە کۆبونەوەکەدا دوای بەخێرهاتن و پیرۆزبایی کردن چەند ڕێنماییەکی سەرەتایی بەخوێندکاران درا هەروەها شێواز و سیستمی خوێندن لە سکوڵی پەروەردەی وەرزش 

ڕوونکرایەوە، سکوڵی پەروەردەی وەرزش وەک سەرجەم پسپۆڕیە ئەکادیمیەکانی تری زانکۆ ساڵانە کۆمەڵێک خوێندکار بۆ درێژەدان بەخوێندنی ئەکادیمی ڕوو دەکەنە 

سکوڵ کە بە چەندین پێوەری تایبەت و تاقیکردنەوەدا دەپاڵێورێن.





Comments