News &Events‎ > ‎

کۆبونەوەی سەرۆکایەتی هەردوو بەشی سکوڵ بە بەشداری نوێنەری خوێندکارانی سکوڵ لەگەڵ خوێندکارانی قۆناغی یەکەم

posted Jan 11, 2016, 10:58 AM by Alan Salih
لە بەرواری (١١/ ١/ ٢٠١٦) بەڕێزان (د. جلال خضر) سەرۆکی بەشی پەروەردەی وەرزش و بەڕێز (د. نازم جبار) سەرۆکی بەشی پەروەردەی وەرزشی بنەڕەت بە بەشداری نوێنەری کۆمەڵەی خوێندکارانی سکوڵ بەڕێز (دیار اکبر) بەمەبەستی زیاتر بەرچاوڕوونی خوێنکاران لە شێواز و ڕێنماییەکانی خوێندن لە زانکۆ و  سکوڵی پەروەردەی وەرزشهەروەها هاندانی خوێندکارە نوێکان لە چالاک بونیان لە کارو چالاکیەکانی سکوڵ لە هەردوو بواری (وەرزشی - کۆمەڵایەتی)، پاشان خوێنکاران بەپێی گروپی تایبەت بە خۆیان سەر پشک کران لە هەڵبژاردنی نوێنەری گروپ بۆ ئاسانکردنی پەیوەنی نێوان خوێندکاران و سەرۆکایەتی بەشەکانی سکوڵ، لە کۆتایی کۆبونەوەکە بوار درا بەخوێندکاران تا پرسیار ئاڕاستەی سەرۆک بەشەکا ن بکەن لەبارەی هەر لایەنێک ئاشکراو نادیار بێ لایان.

Comments