News &Events‎ > ‎

کۆبونەوەی سەرۆکی سکوڵ لەگەڵ نوێنەری گشتی خوێندکاران و نوێنەری سەرجەم قۆناغەکانی سکوڵ

posted Nov 18, 2015, 9:36 AM by Alan Salih   [ updated Nov 18, 2015, 2:17 PM ]
  
 
 



 





ڕۆژی چوارشەممە بەرواری ١٨ / ١١/ ٢٠١٥ لە سکوڵی پەروەردەی وەرزش بەڕێز دکتۆر (علی قادر عثمان) کۆبونەوەیەکی ئاسایی ئەنجامدا لەگەڵ سەرجەم نوێنەری  قۆناغەکانی سکوڵی پەروەردەی وەرزش بۆ هەردوو بەشی (پەروەردەی وەرزش- پەروەردەی وەرزشی بنەڕەت). ئامانج لەم کۆبونەوەیە ئاگادارکردنەوەی خوێندکاران بوو لەم باروودۆخە ناجێگرەی ئێستای کوردستان کە پەروەردەو فێرکردن بەگشتی وە ناوەندی ئەکادیمی وەک زانکۆ بێبەش نیە و ئەستەم و گرفت بەرۆکی زانکۆی گرتووە بە تایبەتی. هەروەها تەوەرێکی کۆبونەوەکە لەبارەی ناڕەزایی خوێندکاران بوو کە لەڕۆژانی ڕابردوو ڕویدا تیایدا بەڕێزیان ڕونکردنەوەی پێویستی دا لەوبارەیەوە کە ئاماژەی کرد بەو بارە دارایی و ڕامیارییە ناجێگرەی کوردستان پێیدا تیپەڕدەبێت و کاریگەریەکی خراپی هەیە لەسەر بەڕێوەبردنی کارو چالاکی و خزمەتگوزاریەکانی زانکۆ بە گشتی وە خوێندکاران بە تایبەتی، بۆ ئەم مەبەستە بەڕێزیان زۆر سوپاسی خوێندکارانی سکوڵی کرد کە خۆشبەختانە ئامادەبونی نەبووە لەم ڕوداوانەی دوایی هەروەها داوای لە سەرجەم نوێنەران کرد کە ڕێنمایی و ئامۆژگاری هاوپیشەکانیان بکەن تا زاڵ بن بەسەر ئەستەم و ئەوگرفتانەی ڕووی کردۆتە هەموان بەهۆی ئەم بارودۆخە نالەبارەوە وە ڕەنگدانەوەی خراپی هەیە لەسەر هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە، پاشان پەیوەست بن بە کاتی دەوام وە هەر داواکاریەکیان هەبێت دەتوانن ئاڕاستەی سەرۆک بەش و ڕاگرایەتی سکوڵ بکەن تا بەپێی تواناو بەرپرسیارێتیەی پێیان سپێڕدراوە چارەسەری ڕێچکەیی بۆ بدۆزنەوە. پاشان تەوەرێکی تر لەبارەی گرفتی هاتووچۆی خوێندکاران بوو بەهۆی بڕیاری سەرۆکایەتی زانکۆ لە سەر نەهێنانە ژوەرەوەی ئۆتۆمبێلی تایبەتی و تەکسی کە خوێندکار ڕەزامەند نیە لەسەر ئەم بڕیارە، بەڕێز دکتۆر علی ڕونکردنەوەی پێویست دا لەو بارەیەوە هەروەها ئاماژەی کرد بە دابینکردنی هەردوو پاسی سکوڵ لە بەیانیان بۆ کۆکردنەوەی خوێندکار لە هەردوو پرسگەی سکوڵ هەروەها خوێندکاری سکوڵی پەروەردەی وەرزش پێویستە تێڕوانینی جیاوازتر بێت لەگەڵ خوێندکاری سکوڵەکانی دیکە بەهۆی سروشتی پسپۆڕیەکەیانەوە کە باشترە چالاک بن ونمونە بن لە هەموو ڕویەکەوە، لە کۆتاییدا گفتوگۆ لەبارەی سکاڵای خوێندکاران کرا لەکەمی چالاکی وەرزشی وە بەڕێزیان جەختی کردەوە لەسەر بەدواداچوون بۆ ئەم لایەنە و ڕونی کردەوە کە زۆری چالاکی کاریگەری پۆزەتیفی دەبێت لەسەر ڕیزبەندی نیشتمانی و هەوڵدەدەین لە ساڵی خوێندنی نوێ چالاکیەکان زیاتر وپوخت تر بن وەک لە ساڵانی پێشوو. لە کۆتایدا بەڕێز ڕاگری سکوڵ دوبارە سوپاسی خوێندکارانی سکوڵی کردەوە کە پێشەنگن و هەردەم گیانی لەخۆبردن تیایاندا زاڵە و هەروەها لەم کێشەو ناڕەزاییانەی دوایندا بەشدار نەبوون، پاشان بڕیارە لەڕۆژانی داهاتوو بەڕیزیان لەگەڵ نوێنەری خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکان کۆبونەوە ئەنجام بدات بەمەبەستی گوێگرتن لە گرفت و ناڕەزاییەکانی خوێندکاران و بەدواداچون بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان.

Comments