News &Events‎ > ‎

پێداویستی و مەرجە تایبەتەکانی خوێندنی پارالێڵ و ئێواران لە سکوڵی پەروەردەی وەرزش

posted Jan 19, 2016, 8:50 AM by Alan Salih   [ updated Jan 24, 2016, 7:39 AM ]
پاش کۆبونەوەی ڕاگری سکوڵی پەروەردەی وەرزش لە گەڵ سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لە بەرواری (١٩/١/٢٠١٦) لە سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی بە ئامادەبونی سەرجەم ڕاگرەکانی سکوڵەکانی زانکۆ، دەربارەی بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە کردنەوەی خوێندنی پارالێل هەروەها ئێواران، بڕیاردرا بەکردنەوەی هەردوو شێواز بۆ خوێندکاران لەسکوڵی پەروەردەی وەرزش لە سلێمانی بۆ ئەم مەبەستە پێویستە پێشکەشکار ئەم مەرجانەی تێدا بێت:
١- بۆ خوێندنی پارالێڵ تەمەنی لە (٣٥ ساڵ) تێپەڕ نەکات دەرچوی (٢٠١٣- ٢٠١٤/ ٢٠١٤ - ٢٠١٥) بێت.
٢- بۆ خوێندنی ئێواران تەمەنی لە (٤٥ ساڵ) تێپەڕنەکات.
٣- بۆ هەردو جۆری خوێندن پێویستە دەرچووی قۆناغی (١٢) بێت لەهەردوو بەشی (وێژەیی و زانستی).
٤- کۆ نمرەی لە ( ٣٨٥) بێت واتە بۆهەر وانەیەک لە سەدا (٥٥) بەربکەوێت.
٥- بۆ دەرچووانی بەشە پیشەیی و پەیمانگاکان پێویستە سەردانی سکوڵ بکەن بۆ زیاتر بەرچاوڕونی.
٦- گواستنەوە لە خوێندنی ئێواران بۆ بەیانیان بەهیچ شێوەیەک ڕێگەپێدراو نیە .
٧- زانکۆ پابەند نابێت لە دابینکردنی دەرماڵەی خوێندن و بەشە ناوخۆییەکان.
٨- پێویستە لەماوەی یەک هەفتەدا سەرجەم پێداویستیەکان ئاڕاستەی بەشی تۆمارگای سکوڵی پەروەردەی وەرزش بکرێت لەگەڵ فۆڕمی تایبەت بە خوێندنی (پارالێڵ - ئێواران).
٩- وەک لەوێنەکەدا هاتووە پێویستە خوێندکار چەند پشکنینێکی پزیشکی ئەنجا بدات کە ئاماژەی پێکراوە.
لەگەڵ ڕیزدا...
سەرۆکایەتی سکوڵی پەروەردەی وەرزش


Comments