News &Events‎ > ‎

پەیوەندی زانستی

posted Dec 9, 2015, 7:46 AM by Alan Salih
بەرواری ٣ /١٢/ ٢٠١٥ نوێنەری زانکۆی بەغدا بەڕێز ( دکتۆر علی یوسف) لە کۆلێجی پەروەردەی وەرزش وزانستی وەرزشی سەردانی سکوڵی پەروەردەی وەرزش لە زانکۆی سلێمانی کرد بە مەبەستی سوودوەرگرتن و کۆکردنەوەی زانیاری لە بارەی تاقیگەی زانستی وەرزشی لە سکوڵ بە سەرپەرشتیاری بەڕێز (دکتۆر سەرکۆ محمد). خۆشبەختانە تاقیگەی زانستی وەرزشی ئامادەکراوە بە نوێترین ئامێری تاقیگەیی سەردەمیانە کە بۆ توێژینەوەی زانستی وەرزشی و بواری جیاجیای پسپۆڕیە تەندروستیەکان بەکاردێت. جێی ئاماژەیە تاقیگەی زانستی وەرزشی لە سکوڵی پەروەردەی وەرزش بە یەکێک لە پێشکەوتوترین تاقیگەکان دادەنرێت لەسەر ئاستی زانکۆکانی عێراق بۆیە زۆرێک لە زانکۆکان هەوڵ دەدەن سوودوەرگرن لە ئامێرەکانی نێو تاقیگە بە مەبەستی ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی نوێ.

Comments