News &Events‎ > ‎

ۆرک شۆپی نێو دەوڵەتی

posted Nov 6, 2019, 10:18 PM by mohammed Jalal Faidhullah

کۆلێجی پەروەردەی وەرزش سێ ۆرک شۆپی نێو دەوڵەتی لەسەر چەند ئامێرێکی بواری زانستی وەرزشی و کلینیکی لە بەرواری٢-١٠/ ۱۰/ ۲۰۱۹ بەڕێوبرد کە لەلایەن مامۆستایانی بیانی وانەکان وترانەوە بەشێوەی تیۆری وپراکتیکی۰۰۰
کورتەیەک لەسەر ئامێرەکان باسکراون:

یەکەم ئامێر لەبارەی پێکهاتەی جەستەیە لەگەڵ باسکردنی شیکاری پێکهاتەی جەستە لەڕێگەی چەند بەرنامەیەکی جێبەجێکاری تایبەت بەم لایەنە لە دوو ڕووی جیاواز.

یەکەم : شیکاری لەڕووی توانای جەستەیی و جوڵە لەم ڕوانە ( دابەزاندنی کێش، خۆراک، چڕی ماسولکە، شلەمەنی وەرگیراو).
دووەم : شیکاری ئەم ئامێرە لەڕووی نەخۆشیەکانی وەک ( سوڕی خوێن و هەناسەدان، شتنی گورچیلە، نەخۆشی گرێکان، ناتەوانی یان ناجۆری لەکاری ماسولکە).

ۆرک شۆپی دووەم لەبارەی ئامێری هێڵکاری کارەبایی ماسولکەوەیە وە چۆنێتی شیکاری و وەرگرتنی داتا لەم ئامێرە بۆ ئاستی سەرەتایی تا ئاستی باڵا لەخۆدەگرێت.

ۆرک شۆپی سێیەم لەبارەی ئامێری Ultra EMS کە بەکاردێت بۆ کێش دابەزاندن ، بەدەستهێنانی جەستەیەکی جوان و شیاو، بەدەستهێنانی ماسولکە، بەدەستهێنانی تەندروستیەکی شیاو بۆ بڕبڕەی پشت، سوتاندنی چەوری لەش، چەند لایەنێکی تر.
ڕاگرایەتی کولێجی پەروەردەی وەرزش....





Comments