News &Events‎ > ‎

سکوڵی پەروەردەی وەرزش یاداشتێکی لێکتێگەشتنی واژۆ کرد

posted Jan 27, 2016, 1:40 PM by Alan Salih
 بە سوودوەرگرتن لەماوەی مانەوەی لەووڵاتی ئەمریکا هاوشانی خوێندنی ئەکادیمی بەڕێز مامۆستا (ڕزگار رؤوف) کە خوێندکاری دکتۆرایە لە سیستمی (Split-site) لە

 بەرواری (٢٦/ ١/ ٢٠١٦) چاوی کەوت بە بەڕێز (Bob Rider) سەرۆکی کۆلێجی  پەروەدە، تەندروستی، زانستی مرۆڤ  لە زانکۆی تێنیسی لەووڵاتی ئەمریکا، 

ئامانجی ئەم چاوپێکەوتنە بۆ گرێدانی پەیوەندی ئەکادیمی و هاریکاریکردنی سکوڵە لە ڕووی زانیاری و پلانە نوێکانی پرۆسەی خوێندن لەگەڵ چەند تەوەرێکی گرنگی 

دیکە لە دەرەنجامدا یاداشتێکی لێکتێگەشتنیان واژۆکرد و یەکەم هەنگاو بە سەردانیکردنی پسپۆڕانی زانکۆی تێنیسی بۆ زانکۆی سلێمانی دەستپێدەکات لە ماوەیەکی نزیکدا،

 ئەم هەنگاوە بایەخێکی زۆری دەبێت بۆ هاریکاری کردنی زانکۆی سلێمانی بەگشتی وە سکوڵی پەروەردەی وەرزش بەتایبەتی ئەمەش بە پێدانی هەلی خوێندن و خولی 

زانستی بۆ خوێندکاران و ماۆستایانی سکوڵ.



Comments