News &Events‎ > ‎

سەرۆکایەتی بەشی پەروەردەی وەرزشی بنەڕەت ناوی خوێندکاران وسەرپەرشتیارانی بۆ پرۆسەی (کارپێکردن - تطبیق) ڕاگەیاند

posted Jan 31, 2016, 12:57 PM by Alan Salih   [ updated Jan 31, 2016, 1:34 PM ]
بەڕێز سەرۆکی سکوڵی بەشی پەروەردەی وەرزش (د.نازم جبار) بەرواری (٣١/ ١/ ٢٠١٦) ناوی خوێندکاران و سەرپەرشتیارانی تایبەت بە کاری (کارپێکردن) بڵاوکردەوەو ئەم پرۆسەیە لە بەرواری (١/ ٢/ ٢٠١٦) دەست پێدەکات، وا بڕیاربوو خوێندکاران لەخوێندنگە بنەڕەتیەکانی پەروەردەی شاری سلێمانی ئەم کارە ئەنجام بدەن بەڵام بەهۆی مانگرتنی زۆرینەی خوێندنگاکان ئەم پرۆسەیە جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو خوێندکار لە سکوڵ لە نێو هۆڵ و خوێندکارانی هاوپیشەی ئەنجامی دەدات تا ئەو ساتەی مامۆستایان مانگرتن دەشکێنن.
کارپێکردن کارێکی گرنگی پرۆسەی خوێندنە کە خوێندکاران لە کۆتا ساڵی خوێندنیان بۆماوەیەکی دیاریکراو پراکتیزەی وانەووتنەوە دەکەن بۆ تێکەڵاو بوون و بەرجەستەکردنی ژینگەی وانەووتنەوە. 
تێبینی:
 لیستی ناوەکان لە لیستی هاوپێچدایە


ą
0001.jpg
(835k)
Alan Salih,
Jan 31, 2016, 1:32 PM
ą
0002.jpg
(792k)
Alan Salih,
Jan 31, 2016, 1:33 PM
ą
0003.jpg
(865k)
Alan Salih,
Jan 31, 2016, 1:33 PM
ą
0004.jpg
(810k)
Alan Salih,
Jan 31, 2016, 1:33 PM
Comments