News &Events‎ > ‎

سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی

posted Oct 21, 2019, 1:53 PM by mohammed Jalal Faidhullah
کۆلێجی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی سلێمانی و زانکۆی کوردستان لە شاری سنە کۆنفرانسی زانستی وەرزشی نێودەوڵەتی هاوبەش ئەنجام دەدەن لە بەرواری ۲۳-۲٥/ ۱۰/ ۲۰۱۹ ۰۰۰۰
دوای ئەو رێکەوتنە زانستیەی نێوان سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی وزانکۆی کوردستان بۆ پێشخستنی ئاستی زانستی وەرزشی کە ئیمزایان کردبوو یەکەم کاری زانستی ئەنجام دەدەن بە سەرپەرشتی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بەرێز (د۰رەزا حسن) وەبە بەشداری مامۆستایانی کۆلێجەکەمان لەگەڵ مامۆستایانی زانکۆی کوردستان وچەندین بەشداربووی نێودەوڵەتی وە بریارە شاندێک لە مامۆستایانی کۆلێجەکەمان لەسەر ئاستێکی باڵا سبەینێ سێ شەممە ۲۲/ ۱۰  بەرێبکەون بۆ بەشداریکردنیان لە کۆنفرانسی زانستی هاوبەش لەنێوان زانکۆی سلێمانی وزانکۆی کوردستان۰۰۰شایەنی باسە ئەمە سێیەم کۆنفرانسە کە کۆلێجەکەمان ئەنجامی دەدات دوای ئەوەی دوو کۆنفرانسی نێودەوڵەتی سەرکوتوو ئەنجامدا لە رابردودا کە بووە هۆی تا ئیستا چەند زانکۆێکی ناوخۆی ودەرکی داوای ئەنجام دانی کونفرانسی هاوبەشی کردوە لە کۆلێجەکەمان۰


Comments