News &Events‎ > ‎

Untitled Post

posted Dec 30, 2015, 10:01 AM by Alan Salih
به‌مه‌به‌ستی‌ په‌ره‌پێدان و به‌هێز كردنی‌ زانیاری‌ ڕاهێنه‌رانی‌ فێرگه‌ی‌ كیژان و كوڕانی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ پاش نیوه‌ڕۆی‌ ڕۆژی‌ چوار شه‌ممه‌ و به‌به‌شداری‌ 14 ڕاهێنه‌ری‌ هه‌ردوو به‌شی‌ فێرگه‌كه‌ وۆرك شۆپێكی‌ تایبه‌تی‌ دوو ڕۆژ به‌ وانه‌بێژی‌ هه‌ردوو مامۆستای‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ ( د . نازم جه‌بار و د ، ئه‌حمه‌د به‌هادین ) ده‌ستی‌ پێكرد.

ده‌ستپێكی‌ ۆرك شۆپه‌كه‌ش به‌ ووته‌یه‌كی‌ مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌ستی‌ پێكردوو ده‌ست خۆشی‌ له‌م جۆره‌ هه‌نگاوانه‌ كرد سوپاسی‌ خۆی‌ ئاراسته‌ی‌ هه‌ردوو مامۆستای‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ كرد كه‌ خۆبه‌خشانه‌ ئه‌ركی‌ وتنه‌وه‌ی‌ ئه‌م ۆرك شۆپه‌یان له‌ ئه‌ستۆ گرتوو ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی‌ دڵسۆزی‌ ئه‌وانه‌ بۆ وه‌رزشی‌ شاری‌ سلێمانی‌ و یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ .

دواتر د. ئه‌حمه‌د به‌هادین له‌ ژێر ناوی‌ زانستی‌ ڕاهێنان سیمیناره‌كه‌ی‌ خۆی‌ پێشكه‌ش كردوو پاشان دكتۆر نازم درێژه‌ی‌ به‌ ۆرك شۆپه‌كه‌ی‌ یه‌كه‌م ڕۆژ داو گرنگترین ته‌وه‌ره‌كانی‌ ۆرك شۆپه‌كه‌ش بریتیی‌ بوون له‌ .

( بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی‌ تۆپی‌ پێ‌ ، گه‌شه‌كردنی‌ لێهاتووی‌ تۆپی‌ پێ‌ ، هۆكاره‌كانی‌ سه‌ركه‌وتن ) .

جێگه‌ی‌ باسه‌ ئه‌م ۆرك شۆپه‌ له‌ ڕۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ 31 / 12 / 2015 كۆتایی‌ به‌ كاره‌كانی‌ دێنێت .





Comments