News &Events‎ > ‎

Untitled Post

posted Jan 8, 2018, 10:25 AM by mohammed Jalal Faidhullah

ئاگاداری

سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری (٤/ ۱/ ۲۰۱۸) بەڕێز (د. دیار محمد صدیق) ڕاگری کۆلێجی پەروەردەی وەرزش لەگەڵ بەڕێوبەرو فەرمانبەرانی یەکەی چالاکی وەرزشی زانکۆی سلێمانی کۆبویەوە سەبارەت بە ئەنجامدانی چەند چالاکیەکی وەرزشی لەسەر ئاستی زانکۆی سلێمانی، بۆ ئەو مەبەستە بڕیاردرا بە ئەنجامدانی پاڵەوانێتی ( یاری تۆپی بالە) بۆ خۆیندکارانی کۆلێجەکانی زانکۆی سلێمانی.
بۆیە داوا لەو کۆلێجانە دەکەین کەخوازیارن بەشداری بکەن نوێنەری خوێندکارانی تایبەت بە کۆلێجەکەیان ئاگادار بکەنەوە تا لیژنەی سەرپەرشتیاری خولەکە ڕێکارە سەرەتاییەکان بگرنەبەر وکات و خشتەی خولەکە دیاری بکەن.
تێبینی:
۱- خولەکە تەنها بۆ (کوڕان) دەکرێتەوە.
۲- پێشبڕکێکە لە هۆڵی تایبەت بە یاری تۆپی بالە لە سپۆرت سەنتەر لە کەمپی نوێ ئەنجام دەدرێت.
۳- هەر کۆلێجێک یان نوێنەری خوێندکارانی کۆلیجە جیاجیاکان دەتوانن لەڕێگەی نامەوە زانیاری زیاتر وەرگرن.
٤- تکایە تاگی ئەو خوێندکارو نوێنەرانە بکەن کە پەیوەندیان بە چالاکیەکەو کارەکەیانەوە هەیە. 
٥- کۆلێجی پەروەردەی وەرزش بە دوو تیم بەشدار دەبێت کە هەربەشێک لەکۆلێج تیمی تایبەتی خۆی دەبێت.

بەهیوای سەرکەوتن پشتگیریکردن بۆ سەرخستنی خولەکە.

لەگەڵ ڕێزی ڕاگرایەتی کۆلێجی پەروەردەی وەرزش

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏نص‏‏
ربما تحتوي الصورة على: ‏‏‏2‏ شخصان‏، و‏‏أشخاص يبتسمون‏، و‏‏أشخاص يلعبون رياضة‏‏‏‏
Comments