News &Events‎ > ‎

Untitled Post

posted Jan 8, 2018, 10:29 AM by mohammed Jalal Faidhullah

ئاگاداری

سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری (٤/ ۱/ ۲۰۱۸) بەڕێز (د. دیار محمد صدیق) ڕاگری کۆلێجی پەروەردەی وەرزش لەگەڵ بەڕێوبەرو فەرمانبەرانی یەکەی چالاکی وەرزشی زانکۆی سلێمانی کۆبویەوە سەبارەت بە ئەنجامدانی چەند چالاکیەکی وەرزشی لەسەر ئاستی زانکۆی سلێمانی، بۆ ئەو مەبەستە بڕیاردرا بە ئەنجامدانی پاڵەوانێتی ( شەترەنج) بۆ خۆیندکارانی کۆلێجەکانی زانکۆی سلێمانی.
بۆیە داوا لەو خوێندکارە بەڕێزانە دەکەین کەخوازیارن بەشداری بکەن نوێنەری خوێندکارانی تایبەت بە کۆلێجەکەیان ئاگادار بکەنەوە تا لیژنەی سەرپەرشتیاری خولەکە ڕێکارە سەرەتاییەکان بگرنەبەر وکات و خشتەی خولەکەدیاری بکەن.
تێبینی:
۱- خولەکە بۆ هەردوو ڕەگەزی (نێر و مێ) دەکرێتەوە.
۲- پێشبڕکێکە لە هۆڵی تایبەت بە یاری شەترەنج لە سپۆرت سەنتەر لە کەمپی نوێ ئەنجام دەدرێت.
۳- هەر خوازیارێک یان نوێنەری خوێندکارانی کۆلیجە جیاجیاکان دەتوانن لەڕێگەی نامەوە زانیاری زیاتر وەرگرن.
٤- تکایە تاگی ئەو خوێندکارو نوێنەرانە بکەن کە پەیوەندیان بە چالاکیەکەو کارەکەیانەوە هەیە.

بەهیوای سەرکەوتن پشتگیریکردن بۆ سەرخستنی خولەکە.

لەگەڵ ڕێزی ڕاگرایەتی کۆلێجی پەروەردەی وەرزش

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏‏سماء‏ و‏طبيعة‏‏‏
ربما تحتوي الصورة على: ‏‏أشخاص يجلسون‏‏
Comments