News &Events‎ > ‎

Untitled Post

posted Jan 8, 2018, 11:19 AM by mohammed Jalal Faidhullah

بەردەوام مامۆستایانی کۆلێجی پەروەردەی وەرزش لە هەوڵ وکۆششدان بۆ بەدەستهێنانی زانیاری وبڕوانامەی نوێ بەو ئامانجەی خزمەتێکی بەرچاو بگەیەنن بە خوێندکاران 
و کۆمەڵگە کوردی، لە ماوەی نێوان ٢٦-٣٠/ ١٢/ ٢٠١٧ بەڕێز مامۆستا (مانی احمد عارف) لەووڵاتی قەتەر بەشداری کرد لە خولێکی نێودەوڵەتی کە یەکێتی یاری مەلەوانی جیهانی سەرپەرشتی کرد لە ژێر سەرپەرشتیاری یەکێتی یاری ناوبراو لە ووڵاتی قەتەر کە وانەبێژی نێودەوڵەتی (Joshua Neuloh) وانەکانی بەهەردوو شێوازی پراکتیکی وتیۆری ووتەوە، خۆشبەختانە مامۆستا مانی بڕوانامەی تایبەت بەخولەکەی بەدەست هێنا و سەرجەم ڕاهێنان و تاقیکردنەوە تایبەتەکانی خولەکەی بەسەرکەوتوویی ئەنجامدا.

ڕاگرایەتی کۆلێجی پەروەردەی وەرزش پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێز (مامۆستا مانی) دەکات و هەوڵ و کۆششی بەرز دەنرخێنێت بەهیوای بەردەوامی و خزمەتکردنی زیاتر.
کۆلێجی پەروەردەی وەرزش لە سلێمانی ناوەندێکی ئەکادیمی زیندوووە کە چەندین مامۆستای بەتوانای لە خۆگرتووە.

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏شخص واحد‏، و‏‏جلوس‏‏‏
لا يتوفر نص بديل تلقائي.
Comments