زانیاری دەربارەی خوێندنی دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا لە کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان
ڕۆژی سێشەممە ٧\١\٢٠٢٠ یەکەم ڕۆژی دەسپێکردنی داواکاریەکانە، وە تا بەرواری ٢٦\١\٢٠٢٠ پێشکەشکردن بەردەوام دەبێت و بەرواری ٢\٢\٢٠٢٠ تاقیکردنەوەی توانستی زانستی ئەنجام دەدرێت.
خوازیارانی خوێندنی باڵا بۆ وەرگرتنی داواکارییەکانیان لە لایەن هۆبەی خوێندنی باڵای کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان ئەنجام دەدرێت، مەرجە بەم دوڕێگەیە داواکاریەکانیان پێشکەشبکەن:
١- هەمو ئەو دۆکومێنتانەی کە داواکراوە لە خاڵی ٢ (فۆرمى پێشکەشکردن و بەڵگەنامە پێویستەکانى پێشکەشکردن) بە هارد کۆپی ببرێت بۆ هۆبەی خوێندنی باڵا لە بینای کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان.
٢- هەمو ئەو دۆکومێنتانەی کە داواکراوە لە خاڵی ٢ (فۆرمى پێشکەشکردن و بەڵگەنامە پێویستەکانى پێشکەشکردن) بەم ئیمەیلە ([email protected]) بنێرن بۆ هۆبەی خوێندنی باڵا ی کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان.
تێبینی: هەر خوازیارێک مەرجە لە سەبجێکتی ئیمەیڵەکەی کە دەینێرێت ناوی سیانی خۆی بنوسێت.
١- ڕێنماییەکان:
تێبینی: تکایە پێش پێشکەشکردن بە ووردی ڕێنماییەکان بخوێنرێتەوە:
ڕێنمایی دبلۆمی باڵا یەک ساڵەیی لە زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠١٩-٢٠٢٠
ڕێنمایی خوێندنی باڵا\ماستەر لە زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠١٩-٢٠٢٠
ڕێنمایی خوێندنی باڵا\دکتۆرا لە زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠١٩-٢٠٢٠
==================================================
٢- فۆرمى پێشکەشکردنى خوێندنى دبلۆمی باڵا و ماستهر و دكتۆرا و بەڵگەنامە پێویستەکانى پێشکەشکردن
فۆرمی پێشکەشکردنی خوێندنی باڵا - دکتۆرا
بەڵگەنامە پێویستەکانى پێشکەشکردن بۆ خوێندنی دكتۆرا
==================================================
فۆرمی پێشکەشکردنی خوێندنی باڵا - دبلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی و ماستەر
بەڵگەنامە پێویستەکانى پێشکەشکردن بۆ خوێندنی دبلۆمی باڵای یهك ساڵهى ئهكادیمی و ماستهر
============================================================
٣- پلانی پەسەندکراوی زانکۆی سلێمانی
==========================================================================
تێبینی:
١- کڵێشەی بەڵێننامە لە بەشی یاسایی کۆلێجی کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان وەردەگیرێت، وە لەبەشی یاسایی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی ڕاستاندنی بۆ دەکرێت.
٢. خوازیار بۆ زانیاری دەربارەی بابەتەکان بۆ تاقیکردنەوەی توانستی زانستی دەتوانێت پەیوەندی بە و بەشە زانستییەوە بکات کە داواکارییەکەی بۆ پێشکەشکردوە.
٣- بۆ زانیاری زیاتر خوازیار دەتوانێت پەیوەندی بکات بە هۆبەی خوێندنی باڵا لە بینای کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان.
٤- تایبەت بەو بەشانەی کە تائێستا پلانەکانیان پەسەند نەکراوە بۆ کورسیەکان، ئەوا لە نزیکترین کاتدا ئاگاداردەکرێنەوە لە هەر گۆڕانکاریەک کە ڕووبدات.